په‌رله‌مانتارێک: ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كۆتایی هاتووه، دەبێت فاتیحەی لەسەر بخوێنین
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌مه‌نی ده‌ستووریی په‌رله‌مان كۆتایی هاتووه و دەبێت فاتیحەی لەسەر بخوێنین.
هه‌یسه‌م فه‌هد، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردووه "به گوێره‌ی ده‌ستوور، ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كۆتایی هاتووه. له ڕابردوودا لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئه‌نقه‌ست په‌رله‌مانیان په‌ك خست، به ئامانجی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و باشتركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تێ نهپهڕێنرێن."
به‌گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره "له‌سه‌ر خواستی زۆرینه‌ی سیاسی، ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها كاری چاودێری و یاسادانانیش پێش چه‌ند مانگێك له هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییان هات، بۆیه ئێستا ده‌بێت فاتیحە له‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بخوێنین و چیتر په‌رله‌مانێك نابینین كۆ ببێته‌وه."
لە لایەکی دیکەوە محەممەد عەنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ هیوایەک بۆ کارابوونی پەرلەمان لە چەند مانگی داهاتوودا نییە، بەڵکوو ئەو پرۆژەیاسانەی ماون و دەنگیان لەسەر نەدراوە، دەکەونە خولی داهاتوو.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئاماژەی بەوەش داوە، نزیکەی 120 پرۆژەیاسای گرنگ لە پەرلەمان ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، لەم خولەدا تێناپەڕێنرێن و خراونەتە خولی داهاتوو.
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق 11ى تشرینى دووەمى 2025ى دیاری کردووە وەکو ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمان.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، لە عێراقدا نزیکەی 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا هەیە. هەروەها لە کۆی 66 هاوپەیمانێتیی تۆمارکراو لە عێراق، 18یان خواستی بەشدارییان دەربڕیوە، هەشت هاوپەیمانێتیی نوێش داواکارییان پێشکەش کردووە و دوو هاوپەیمانێتی نوێش بە فەرمی پەسەند کراون.