تامی برووس: تره‌مپ چەند میكانیزمێكی بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگیی ئۆکرانیا لەبەردەستدایە
گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سەرۆکی ئەمه‌ریکا چەند میكانیزمێكی لەبەردەستدایە بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگیی ئۆکرانیا.
یه‌كشه‌ممه، 25ـی ئایاری 2025، ئاژانسی (فۆكس نیوز)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تامی برووس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندووه، ئەوەی لە ئۆکرانیا ڕوو دەدات ترسناکە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا چەندین ڕێگە و میكانیزمی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگیی ئۆکرانیا و هەمووان دەیانەوێت ئه‌و جه‌نگه ڕابگرن.
گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانجی ترەمپ هەر لە سەرەتاوە ئەوە بووە دەستبەجێ جه‌نگ لە ئۆکرانیا بوەستێنێت. گوتووشیه‌تی، هانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیایان داوه و فشاریان لێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی دژ به ئۆكرانیان به هه‌ند وه‌ربگرێت و كۆتایی پێ بهێنێت.
تامی برووس باسی له‌وه‌ش كردووه، سنوورێکی کاتی دانراوە بۆ ئەوەی کە ئایا ڕووسیا جددییە لە وەستاندنی جه‌نگه یاخود ناجیددییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش واشنتن ته‌ماشای کردەوەکانی ڕووسیا ده‌كات نەک قسەکانی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جه‌نگه‌كه.