یەدیعوت ئەحرونوت: بەردەوامیدان بە جەنگی غەززە، ئیسرائیل دووچاری سزای ئابووری دەکاتەوە

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوتی ئیسرائیل لە سەرچاوەیەکی سیاسیی وڵاتەکەی بڵاوی کردووەتەوە، بەردەوامیدان بە جەنگی غەززە، ئیسرائیل دووچاریی تەنیایی و سزای ئابووری دەکاتەوە.

یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت  لە سەرچاوەیەی سیاسی ئیسرائیلەوە گواستوویەتییەوە، شەرعیەتی نێودەوڵەتی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کۆتایی هات، ئاماژە بەوەشدەکات، بەردەمیدان بە جەنگی سەر غەززە، ئیسرائیل دوورە پەرێز و تەنیا، هەروەها دووچاری ئابڵوقەی ئابووری دەکات.

پێگەی ئەکسیۆس بڵاوی کردووەتەوە، جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداریی داوەتە بنیامین ناتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕێگە لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە نەگرێت چونکە حەماس لاواز ناکات، بەڵام وا دەکات ئیسرائیل هاوپەیمانەکانی لەدەست بدات.

دەشڵێت: پێداگریی حکوومەتی ئیسرائیل لەسەر بەردەمیدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بێ بیرکردنەوە لە پرسە سیاسییەکان، زیان بە پێگەی ستراتیژی ئیسرائیل دەگەیەنێت.

ئەکسیۆس ئاشکرای کردووە، جەدعون پێی وایە ئیسرائیل دواجار لەژێر فشار ناچار دەکرێت ڕێگە بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە بکاتەوە.