حکوومەتی ئیسرائیل بانگهێشتكردنی 450 هه‌زار سه‌ربازیی یه‌ده‌گی بۆ ڕیزه‌كانی سوپا په‌سه‌ند كرد
حکوومەتی ئیسرائیل سه‌دان هه‌زار سه‌ربازیی یه‌ده‌گ بۆ ڕیزه‌كانی سوپا بانگهێشت ده‌كات و داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كه ده‌یانگرێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیی به سوپاوه بكه‌ن.
دووشه‌ممه، 26ـی ئایاری 2025، حکوومەتی ئیسرائیل ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی 450 هه‌زار سه‌ربازیی یه‌ده‌گ بۆ ڕیزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی.
حکوومەتی ئیسرائیل داوای كردووه ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه له دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره تاوه‌كوو 31ـی ئابی ئه‌م ساڵ په‌یوه‌ندیی به بنكه‌كانی خۆ تۆماركردنه‌وه بكه‌ن و ده‌ستبه‌جێ ئه‌رك وه‌ربگرن.
حکوومەتی ئیسرائیل ئه‌م فه‌رمانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ژماره (هه‌شت) داوه، كه فه‌رمانێكی سه‌ربازیی به په‌له و ته‌نیا له كاتی باری له‌ناكاو و جه‌نگدا ده‌رده‌چێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگێهێشتی سه‌ربازیی ده‌كرێن، به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك ده‌بێت په‌یوه‌ندیی به سوپاوه بكه‌ن.
هەروەها بەڵگەنامەی بڕیارنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تێچووی ڕۆژانەی هەر سەربازێکی یەدەگ نزیکەی 280 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و لەلایەن باجدەرانەوە دەدرێت.
یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمەریکی بڵاوی کرده‌وه، ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە، ئۆپەراسیۆنە زەمینییە گشتگیر و فراوانه‌كه‌ی کە هێشتا دەستی پێ نەکردووە دوا بخات و بەردەوامی بە دانوستانەکان لەگەڵ حەماس بدات، هاوکات درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه سنوورداره‌كانیشی له كه‌رتی غه‌ززه بدات.
هەروەها ڕۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ئۆپەراسیۆنە زەمینییە گشتگیرییەکە دەست پێ بکات ئەوە لەو ناوچانەی کۆنترۆڵیان کردووە پاشەکشێ ناکەن، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ حەماسیش ڕێک بکەون.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025 ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی بۆ ئاگربەستێکی کاتی و گەڕاندنەوەی بارمتەکان ئامادەیە.