دادوەرێکی دادگای تاوانەکانی ئێران بە چەقۆ کوژرا

دادوەر و سەرۆکی هۆبەیەکی دادگای دووەمی پارێزگای شیرازی ئێران، لە ڕێگەی چوون بۆ سەر کارەکەی لەلایەن کەسێکی نەناسراو بەر چەقۆ دراو کوژرا.

 بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی ئایاری 2025، هەواڵی کوژرانی دادوەر ئیحسان باقری، سەرۆکی هۆبەی 102ـی دادگای تاوانەکانی دوو لە شیراز، میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تەنیوە، سەدروڵلا ڕەجایی نەسەب، سەرۆکی دادگای گشتیی پارێزگای فارس، هەواڵی کوژرانی دادوەرەکەی سەلماندووە.

ڕەجایی نەسەب، کوژرانی ئەو دادوەرەی بە کردەیەکی تیرۆریستی ناو بردووە و دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوی کوشتنەکە و چۆنیەتیی تاوانەکە و ئاشکرا کردنی ناسنامەی بکوژەکە دەست پێ کردووە و  کە تۆمەتبارەکە بە چەقۆ تاوانەکەی کردووە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردووەتەوە، ئیحسان باقری، تەمەنی 38 ساڵە، ماوەی 12 ساڵ خزمەت و ئەزموونی لە بواری یاسایی و دادوەری هەبووە و پێشتریش ئەرکی داواکاریی گشتی، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەبووە، دواجار لە نیسانی ساڵی ڕابردوو پلەکەی بۆ سەرۆکی هۆبەی 102ـی دادگای تاوانەکانی دوو، لە شیراز بەرز کراوەتەوە.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment