پۆلیسی سوید لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە بە دوای مافیا و تاوانباراندا دەگەڕێت

پۆلیسی سوید ڕایگەیاندووە، 700 مافیای هەڵگری ناسنامەی سویدی لە دەرەوەی وڵاتەکە دەژین و لە لایەن پۆلیس و دادگاوە داوا کراون، بۆ دەستگیرکردنیان شاندێکی پۆلیسیان سەردانی عێراقی کردووە.
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی نیشتمانیی سوید، ستیفان هیکتۆر بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی قسەی کردووە و دەڵێت: تاوانبار و داواکراوەکان لە هەر شوێنێک بن، دەیان دۆزنەوە و دەستگیریان دەکەین.
ئاماژەیداوە، لەم دوایانەدا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی پۆلیسی عێراق و ئیمارات ڕێککەوتوون لەسەر دەستگیرکردنی بەشێک لەو 700 داواکراوانە، کە لەو دوو وڵاتە دەژین.
ستیفان هیکتۆر ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بەم نزیکانە سەردانی تورکیا و مەغریب دەکات، کە بەشێکی زۆری تاوانبار و داواکراوەکان لەو دوو وڵاتە خۆیان حەشارداوە.
سەبارەت بە کەیسی ئەو 700 داواکراوە، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی نیشتمانیی سوید ئاماژەیداوە، بە گشتیی زۆرینەیان بە کردەی توندوتیژی، بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارە تاوانباران.