دەربەندیخان.. سێ کەس بە چەک و تەقەمەنی و تی ئێن تیەوە دەستگیر کران

قایمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاند، سێ کەس بە بڕێک چەک و تەقەمەنی و'تی ئێن تی'یەوە لە دەربەندیخان دەستگیر کران.

سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ماڵێکی گەڕەکی خێڵان، لە دەربەندیخان، دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنیدا گیرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، سێ تۆمەتبار لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر کران، کە "تی ئێن تی" و نارنجۆکیان پێ بووە.

قایمقامی دەربەندیخان گوتیشی: ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر کراون هەرسێکیان کوردن و دانیشتووی دەربەندیخانن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment