بەڕێوەبەری دوو نەخۆشخانەی راپەڕین دەستیان لەکارکێشایەوە
یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی راپەڕین: هۆکارەکەی پەیوەندیی بە ژیانی تایبەتیانەوە هەیە
K24 - رانیە
دکتۆر عەلی ئیبراهیم، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتیی رانیە و دکتۆر ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ دەستیان لەکارکێشایەوە.
مەزهەر فازڵ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی راپەڕین بە کوردستان24ـی راگەیاند "ماوەی مانگێکە هەردوو بەڕێوبەر داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە، بابەتەکەش پەیوەندیی به ژیانی خۆیانەوە هەیە".
دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دوو بەڕێوەبەرەی نەخۆشخانەکانی رانیە و قەڵادزێ لە کاتێکدایه؛ سێ رۆژ لەمەوبەر د. هیوا مەحموود عەلی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی راپەڕینیش دەستی لەکارکێشایەوە و ئێستا شوێنەکەی به بەتاڵی ماوەتەوە.
هـ.ر.