یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سزای به‌سه‌ر چه‌ند كه‌س و قه‌واره‌یه‌كی سووریدا سه‌پاند

ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی له ڕووداوه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریا، بڕیاری دا به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر دوو كه‌س و ژماره‌یه‌ك قه‌واره‌ی سیاسیی سووریایی.
چوارشه‌ممه، 28ـی ئایاری 2025، ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سزای به‌سه‌ر دوو كه‌س و سێ قه‌واره‌ی سووریدا سه‌پاند، كه ده‌ستیان له ڕووداوه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریا هه‌بووه له ئاداری ئه‌مساڵدا.
ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه، ناوی هه‌ردوو كه‌سەکە و سێ قه‌واره سزادراوه‌كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گوتووشیه‌تی: به وردی چاودێریی پێشهاته مه‌یدانییه‌كانی سووریا ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ سزادان و گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێكارێك به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن و ده‌بنه مایه‌ی تێكدانی سه‌قامگیریی سووریا.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.
یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێ پەڕاند.
هەمان ڕۆژ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لیژنەیەکی سەربەخۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا پێک هێناوە کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکات كه به‌رانبه‌ر بە هاووڵاتییانی مەدەنی کراوە.
شەرع، ئاماژەی بەوە كردبوو، ئەرکی لیژنەکە ئاشکراکردنی هۆکار و دۆخی ڕووداوەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی بەرپرسن لە تاوانی کۆمەڵکوژییەکە دەدرێنە دادگا. داوایشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردبوو، هەموو هاوکارییەکی ئەو لیژنەیە بکەن.