چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی: تورکیا پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی ناکات

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی هه‌واڵێك له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی توركیا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
شه‌ممه، 31ـی ئایاری 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی هه‌واڵێكی پێگه‌ی "ئه‌لمۆنیتۆر"ـیان ڕه‌ت كرده‌وه، كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توركیا ئاماده‌یه پێشوازیی له مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بكات.
مۆنیتۆر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، به‌رپرسانی توركیا پێشنیازێكیان خستووه‌ته به‌رده‌م مه‌زڵووم عه‌بدی بۆ ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ڕاسته‌وخۆ بكه‌ن.
شه‌ممه، 31ـی ئایاری 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاشکرای کرد، لە پەیوەندیی ڕاستەوخۆدان لەگەڵ تورکیا.
گوتیشی، دەمانەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکەینەوە. هەروا ئامادەیی خۆی ده‌ربڕی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا.
عەبدی، لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی کەناڵی شەمس، ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا لە پەیوەندیدان، بێئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان و پەیوەندییەکان ئاشکرا بکات.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاشیگەیاند "بە نێوەندگیریی لایەنێک، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ کەناڵە جیاوازە سیاسییەکانی تورکیا هەیە، هیواشی خواست کە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا بەرەو باشتر بچن.