ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پەسەندکردنی پرۆژە بڕیاری ئاگربەست لە غەززە شکستی هێنا
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەهۆی ڤیتۆی ئەمەریکاوە، لە پەسەندکردنی پرۆژە بڕیارێک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە شکستی هێنا.
چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بڕیارێک بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی کۆبووەوە.
لە ڕەشنووسی پرۆژە بڕیارەکەدا هاتبوو، کە دەبێت دەستبەجێ ئاگربەستێکی بێ مەرج و بەردەوام لە غەززە ڕابگەیەندرێت، لەگەڵ ڕێگەدان بە هاتنەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ نێو کەرتەکە.
هەروەها پرۆژه بڕیارەکە له لایه‌ن ده ئه‌ندامه ناهه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی "ئیستۆنیا، هیند، ئێرله‌ندا، كینیا، مه‌كسیك، نه‌یجه‌ر، نه‌رویج، سانت فنسنت و دوورگه‌ی گرینادین، تونس، ڤێتنام) پێشكه‌ش كرابوو.
هەر ئەمڕۆ پێگه‌ی هەواڵی ئه‌كسیۆسی ئەمەریکی بڵاوی كردبووەوە، کە ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته ئیسرائیلی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ڤیتۆ له به‌رانبه‌ر پرۆژه بڕیارەکە به‌كار ده‌هێنێت.
هەروەها لە 20ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنەکە بۆ یەکەم جار بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە بڕیاری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە کۆبووەوە، بەڵام دیسانەوە بەهۆی ڤیتۆی ئەمەریکا پڕۆژە بڕیارەکە پەسەند نەکرا.
نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاندبوو: "لە ڕەشنووسی پرۆژە بڕیارەکەدا سەرکۆنەکردنی حەماس بۆ هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 نەبوو."