سووریا هەوڵێکی بەقاچاخبردنی چەک و تەقەمەنی بۆ لوبنان پوچەڵ کردەوە

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی قسێر لە حمس بارێکی بەقاچاخبردنی چەک بۆ لوبنان پووچەڵ کردووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی حوزەیران، ئاسایشی قسێر، دەستیان بەسەر بەهەڵگرێکدا گرتووە، کە هەوڵی دەدا بارێکی چەک و تەقەمەنی کە برتیی بووە لە مووشەکی ئاراستەکراوی دژە تانک و تەقەمەنی عەیار 30 ملم، بەقاچاخ بباتە لوبنان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا  ئاماژەی بەوەش کراوە، دەست بەسەر چەکەکاندا گیراوە و شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە و ڕەوانەی دادگا  کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

سووریا و لوبنان جار جارە دەستبەسەرداگرتنی چەک و تەقەمەنی و ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەینن.