حوسێن سەلامی: هه‌ر وڵاتێك به‌شداریی سه‌ركێشییه‌كی سه‌ربازیی دژ به ئێران بكات، باجێكی قورس ده‌دات

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی له هێرشی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌بێت.
پێنجشه‌ممه، 5ـی حوزه‌یرانی 2025، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ده‌سته‌ی په‌خشی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووه، هه‌ر لایه‌نێك به‌شداریی له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی به‌رانبه‌ر به ئێران بكات، باجێكی زۆر ده‌دات و په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
حوسێن سەلامی جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر سیناریۆیه‌كه، به‌تایبه‌تی ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی خراپ ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران گوتووشیه‌تی، ئیسرائیل باش ده‌زانێت توانا سه‌ربازییه‌كانی چه‌نده و هه‌ڵگیرسانی هه‌ر شه‌ڕێك ده‌بێته هۆی له‌ناوچوون و ئاوابوونی ئیسرائیل.
سەلامی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر وڵاتێك به‌شداریی سه‌ركێشییه‌كی سه‌ربازیی بكات، به‌رپرسیاریه‌تیی ته‌واوی لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵده‌گرێت.