ئیسرائیل: ئەگەر حزبوڵڵا چەک دانەنێت لوبنان ئارام نابێت

ئەمڕۆ هەینی، 6ـی حوزەیرانی 2025، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لە لوبنان کرد و گوتی: ئەگەر حزبوڵڵا چەک دانەنێت، سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوام دەبێت.

یسرائیل کاتز لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەبێ گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری ئیسرائیل، لوبنان ئارام نابێت، بۆیە دەبێت دەسەڵاتدارانی لوبنان ڕێز لە ڕێککەوتنەکان بگرن، بە پێچەوانەوە بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ سەر ئەو وڵاتە."

ئەم قسەیەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی وڵاتەکەی هات کە ئێوارەی دوێنێ کردیە سەر باشووری بەیروت و ناوچەکانی دیکەی باشووری لوبنان. 

هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی ژێرزەمین، کە بۆ بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حزبوڵڵا بەکار دەهێنرێت، ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو هێرشانە لە وەڵامی چالاکییەکانی حزبوڵڵا بووە بۆ سەر وڵاتەکەیان.

 
 
Fly Erbil Advertisment