ڕاپەڕین.. تەنیا لە گەڕەکێک دوو تۆن گۆشتی قوربانی دابەشکراوە

قوربانی بەکۆمەڵ نەریتی دەیان ساڵەی گوندنشین و دانیشتووانی دەڤەری ڕاپەڕینە ، ئەمساڵ شەش تۆن گۆشتی قوربانی کۆکراوەتەوە و هەر ئەندامی خێزانێک دوو کیلۆ گۆشتی پێ دراوە.

ئەمڕۆ هەینی، 6ـی حوزەیرانی 2025، مەهدی عوسمان سەرپەرشتیاری قوربانی، بە کوردستان24ـی گوت: ساڵانێکی زۆرە لێرە بەمشێوەیە قوربانی دەکەین و ئەمەش بووەتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان، ئەوانەشی قوربانی ناکەن هەست بەوەناکەن کە قوربانییان نەکردووە، چونکە بەشێوەی کۆمەڵ دەیکەین و دابەشی سەر تەواوی ماڵەکانی گەڕەک و دەورووبەری دەکەین.

لەم گەڕەکە دەیان ساڵە قوربانی بەشێوەی کۆمەڵ دەکرێت و گۆشتی قوربانی هەموو گەڕەکەکان کۆدەکرێتەوە و ئەوانەی قوربانیان کردووە و ئەوانەشی نەیانکردووە و گۆشتەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ماڵێک دابەشدەکرێت.

لەلای خۆیەوە سامان ئەحمەد هاوڵاتی، بە کوردستان24ـی گوت: جیاوازی ناکرێت لەنێوان هیچ ماڵێک و قوربانییەکە ئەوندە زۆرە بەسەر گەڕەکەکانی دەورووبەریش دابەشکراوە.

لە گەڕەکی بێگەلاسیان بەراورد بەساڵی ڕابردوو ئەمساڵ ئاژەڵی زیاتر کراوەتە قوربانی، هەر بۆیە ئەندامی هەر خێزانێک دووکیلۆ گۆشتی بەردەکەوێ ، ئەگەر خێزانێک پێنج ئەندام بێت 10 کیلۆ گۆشتی بەردەکەوێ.

 

 
 

Fly Erbil Advertisment