تورکیا.. لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵانی قوربانی، زیاتر لە 14 هەزار کەس بریندار بوون

لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە تورکیا لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵان بۆ قوربانی، 14 هەزار و 372 کەس بریندار بوون.
شەممە، 7ـی حوزەیرانی 2025، کەمال مەمیشۆغڵوو، وەزیری تەندروستیی تورکیا لەهەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە، لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵانی قوربانی، لەیەکەم ڕۆژی جەژندا لە 81 پارێزگای تورکیا، 14 هەزار و 372 کەس بریندار بوون؛ لەوانە 10 هەزار و 49 کەس لە ئیستانبوڵ و 753 کەس لە ئەنقەرە و 655 لە قوتبەو 634 لە عەنتاب و هەروەها لە 572 کەسیش مانیسا و 81 کەسی دیکەش لە ناوچەکانی دیکە.
وەزیری تەندروستیی تورکیا داوا لە هاووڵاتییان دەکات، پێویستە ئاژەڵەکان لە لایەن کەسانی شارەزاوە سەرببڕێن.
ئەمە یەکەمجار نییە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵان بۆ قوربانیی جەژن، خەڵک لە تورکیا بریندار دەبن؛ ساڵانی ڕابردووش چەندین حاڵەتی لەم شێوەیە دووبارە بووەتەوە.