ئه‌مه‌ریكا سووریای لە لیستی ئه‌و وڵاتانه ده‌رهێنا كه هه‌ڕە‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشیی جیهانی
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌نگاوێكدا سووریای له لیستی ئه‌و وڵاتانه ده‌رهێنا كه ڕژێمه‌كانیان به بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن.
یه‌كشه‌ممه، 8ـی حوزه‌یرانی 2025، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا (كۆنگرێس) ناوی سووریای له لیستی ئه‌و وڵاتانه ده‌رهێنا ڕژێمه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌ی ئه‌تۆمدا.
له‌م باره‌وه كۆشكی سپی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به زمانی عه‌ره‌بی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، لیسته‌كه لستێكی سیاسیی نافه‌رمییه، ئه‌مه‌ریكا ڕێگریی له هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی وڵاتانی ناو لیسته‌كه ده‌كات.
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سووریا پێشتر له پاڵ هه‌ر یه‌ك له ئێران، كۆریای باكوور و ڤه‌نزوێللا له‌ناو لیسته‌كه‌دا بوو، به‌ڵام له‌مڕۆ به‌دواوه، له لیسته‌كه نامێنێت.
لیستی دەوڵەتە سه‌ركوتكاره‌كان، ناوێکی نافەرمییە کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لەلایەن ئیدارەکانی ئەمه‌ریکاوە پەسەند کراوە. هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی تۆمەتبارن بە پاڵپشتیکردنی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، هەوڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، یان هەڕەشەکردن لە ئاسایشیی ناوچەکە و نێودەوڵەتی له خۆ ده‌گرێت.
سەرەڕای دوورخستنەوەی سوریا لەم لیستە، بەڵام لەوه‌ته‌ی ساڵی 1979ـوه بە فەرمی وەک "پاڵپشتی تیرۆر" لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکاوە دەستنیشان كراوه.
