پارکێکی ئیستانبۆڵ بە ناوی سری سورەیا ئۆندەر دەکرێت

لە ناوەندی شاری ئیستەنبۆڵ پارکێکی تازە دروستکراو، وەک ڕێزێک لە ڕۆڵ و ڕۆحی کۆچ کردوو، بە ناوی سری سورەیا ئۆندەر دەکرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمێکدا بە فەرمی پارکەکە دەکرێتەوە.
ئەو پارکەی بەناوی سری سورەیا ئۆندەر دەکرێت، دەکەوێتە ناوچەی سانجاکتەپەی ئیستانبوڵ و شارەوانی ناوچەکەش ڕایگەیاندووە، پارکەکە لە گەڕەکی فەیسەڵ قەرەنییە و بڕیارە کاتژمێری پێنجی ئێوارەی ڕۆژی شەممە 14ی حوزەیرانی 2025، لە ڕێوڕەسمێکدا بە فەرمی پارکەکە بکرێتەوە.
سری سورەیا ئۆندەر، جێگری پێشووی سەرۆکیی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لە 15 نیسانی ئەمساڵدا بەهۆی جەڵتەی دڵ کەوتە نەخۆشخانە؛ دوای مانەوەی بۆ نزیکەی 20 ڕۆژ لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فلۆرێنس لە ئیستانبوڵ، کاتژمێر 16:10ی ڕۆژی 3ـی ئایاری 2025، له تهمهنی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.