سه‌رۆكی ئینجیلی و نزیك له تره‌مپ ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شه‌رع ئاشكرا كرد

سه‌رۆكی ئینجیلی و نزیك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات له‌گه‌ڵ حاخامێكی به ناوبانگی ئیسرائیلی سه‌ردانی دیمه‌شقیان كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته كۆ بوونه‌وه؛ ده‌شڵێت، ئاشتیی نێوان سووریا و ئیسرائیل و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
قه‌شه جۆنی مۆر، سه‌رۆكی ئینجیلی و نزیك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه به‌م دواییانه وه‌كوو سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له دامه‌زراوه‌ی "مرۆیی غه‌ززه" و به‌رپرسی دابه‌شكردنی هاریكارییه مرۆییه‌كان له كه‌رته دامه‌زرا، ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌براهام كۆپه‌ر، حاخامی به ناوبانگی ئیسرائیلی سه‌ردانی دیمه‌شقیان كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا كۆ بوونه‌ته‌وه.
جۆنی مۆر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دیمه‌شق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته نه‌بووه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌م بابه‌ته‌ش باس كراوه.
مۆر گوتوویه‌تی، له‌گه‌ڵ كوپه‌ر هه‌ردووكیان سه‌ر به ناوه‌ندیی سیمۆن ڤیزنتاڵن کە ڕێکخراوێکی جووه‌كانه و تایبه‌ته به مافه‌كانی مرۆڤ و ئەزموونێکی زۆریان هەیە لە "بەرەوپێشبردنی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان لە وڵاتانی عەرەبی". تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ئاشتیی نێوان سووریا و ئیسرائیل و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
سه‌رۆكی ئینجیلی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع خاوه‌نی دیدگایه‌كی زۆر ئه‌رێنییه بۆ ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌ی. تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له‌گه‌ڵ ئه‌براهام كۆپه‌ر هاوڕان، كه شه‌رع كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت و ناوازه ئه‌فسانه‌یی هه‌یه و ده‌توانێت ئه‌جێنداكانی به‌دیهێنانی ئاشتیی به‌ده‌ست بهێنێت.