ئێران: هێرشەکەی ئیسرائیل سەلماندی لەبەر چییە پێداگرین لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم
حکوومەتی ئێران دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 13ـی حوزەیرانی 2025، ـی سووپای ئیسرائیل بۆ سەر کورە ئەتۆمییەکانی ڕایگەیاند: هێرشەکەی ئیسرائیل زۆر بەڕوونی ئاشکرای دەکات، هۆکاری پێداگریمان لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم و تەکنەلۆجیای ناوەکی و توانا مووشەکییەکانمان، لەبەر چییە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.