میدیای ئێران: زیاتر لە 800 درۆن و مووشەکی کروز لە ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا
میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، سووپای ئێران ئێستا زیاتر لە 800 درۆن و مووشەکی کروزی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.
هەر ئەمڕۆ 13ـی حوزەیرانی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دڵی پرۆژەی ئەتۆمی ئێرانیان پێکاوە.