باڵیۆزی ئیسرائیل لە فەرەنسا: بەشێکی پرۆژەی ئەتۆمی ئێرانمان لەناوبرد
باڵیۆزی ئیسرائیل لە فەرەنسا ڕایگەیاند: بەشێکی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران بە هێرشەکەی ئەمڕۆ بەرەبەیانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، لەنێو بردران.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، باڵیۆزی ئیسرائیل لە فەرەنسا ڕایگەیاند: سووپای وڵاتەکەی توانییویەتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەشێکی پرۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناو ببەن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.
هەر ئەمڕۆ 13ـی حوزەیرانی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دڵی پرۆژەی ئەتۆمی ئێرانیان پێکاوە.