فڕۆکەخانەی تەورێز لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا
سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێران بڵاویانکردەوە، فڕۆکەخانەی تەورێز لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا.
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: فڕۆکەخانەی سەربازی تەبرێز بەتەواوی لەناوبراوە،
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، کوژران.