ڕووسیا: هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران قبووڵكراو نین
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت، قبووڵكراو نین و بێپاساون.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئێران كرد و ڕایگه‌یاند، هێرشی بێپاساون بۆ سه‌ر وڵاتێك كه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و خاوه‌نی سه‌روه‌ریی خۆیه‌تی.
هاوكات دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی له گرژییه‌كان نیگه‌رانه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن.
بەرەبەیانی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادیی ئیسلامی و فەرەیدوون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.