گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران: ئیسرائیل باجێكی گه‌وره ده‌دات
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل باجێكی گه‌وره ده‌ده‌ن و له كاتێكی گونجاو‌دا وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ئه‌بو فه‌زڵ شكارچی، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌ڵێنی دا له كاتێكی گونجاو وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران بده‌نه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل باجێكی گه‌وره‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌ن.
ئه‌بو فه‌زڵ شكارچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین ناوچه‌ی مه‌ده‌نی له شوێنه جیاجیاكانی ئێران به ئامانج گرتووه.
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران گوتووشیه‌تی، پێویست ناكات هاووڵاتییانی ئێرانی نیگه‌ران و دوودڵ بن و هیچ هۆكارێكیش بۆ نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیان نییه.
بەرەبەیانی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادیی ئیسلامی و فەرەیدوون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.