فوئاد حوسێن بۆ عراقچی: له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای له هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ده‌كات، به‌رده‌وامی به دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بده‌ن.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌باس عراچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردووه و پێی گوتووه، سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی ئیسرائیل، به‌ڵام باشتر وایه له گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه ئارام بكرێته‌وه و سه‌قامگیریی بگه‌ڕێته‌وه.
فوئاد حوسێن جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عێراق كردووه‌ته‌وه و به عراقچی گوتووه، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و حكوومه‌تی عێراق و گه‌له‌كه‌ی هاوسۆزی حكوومه‌ت و گه‌لی ئێرانن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزی و په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیدارانه.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، به فه‌رمی سكاڵایان له دژی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كردووه، به‌هۆی پێشێلكردنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئیسرائیل به ئاشكرا سه‌روه‌ریی خاك و سنووری عێراق و ڕێككه‌وتننامه و یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی وڵاتانه‌وه هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوكات داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی و ئه‌خلاقی به‌رانبه‌ر پێشێلكاری و زێده‌ڕۆییه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵبگرێت.
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لە نێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی کردبوو کە ئێران لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەست پێدەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە.