ئێران: دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلمان خسته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانێكمان به دیل گرت
ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلیان خستووه‌ته خواره‌وه؛ هاوكات ئیسرائیل زانیارییه‌كانی ئێران له‌م باره‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، هێزی ئاسمانی سوپای ئێران ڕایگه‌یاند، دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئیسرائیلیان له خاكی وڵاته‌كه‌ی خستووه‌ته خواره و تێكیشكاندوون و یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كانیشیان به دیل گرتووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، دوو فڕۆكه‌یان له لایه‌ن ئێرانه‌وه كه‌وتبێته خواره و فڕۆكه‌وانی یه‌كێكیشیانی به دیل گرتبێت.
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لە نێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی کردبوو کە ئێران لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەست پێدەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە.