خامنەیی: ئیسرائیل چارە ڕەش دەکەین

خامنەیی ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و ئەو هەڵە گەورەیەشی کردوویەتی، بە پشتیوانی خوا چارە ڕەشیان دەکەین.

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و لە هەڵگیرسانی جەنگ دەست پێشخەر بووە، هەربۆیە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل خۆش نابێت و هێزە چەکدارەکانی وڵامی توندی هێرشەکانی ئیسرائیل دەدەنەوە. 

گوتیشی: ئیسرائیل بەو هەڵە گەورەیەی کردی، دەستپێشخەری هەڵگیرسانی جەنگ بووە و ئێرانیش چاوپۆشی لە هیچ تاوان و هەڵەیەکی ئیسرائیل ناکات، هێزەکانی ئێران زەبری کوشندە لە ئیسرائیل دەدەن و بە پشتیوانی خوا بەسەر ئەو دوژمنەدا سەر دەکەوین.

ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران هەر لە پەیامەکەیدا گوتی: ڕژێمی ئیسرائیل هەڵەیەکی زۆر گەورەی کرد و دەرئەنجامەکانی ئەو هەڵەیەشی، ئیسرائیل چارەڕەش دەکات، چونکە گەلی ئێران لە خوێنی بەهاداری شەهیدانی خۆش نابێت؛ لە بەزاندنی سەروەری ئاسمانی وڵاتەکەشی خۆش نابێت. 

هەروەها ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەن و بەرپرسانی وڵات و هەموو خەڵک لە پشت هێزە چەکدارەکانن. لایەنە سیاسییەکان و چین و توێژە جیاوازەکانی گەلی ئێران هەڵوێست و پەیامی خۆیان ڕاگەیاند و هەمووان داوا دەکەن، بە هێزەوە وەڵامی چەپەڵی ئیسرائیل بدرێتەوە. 

خامنەیی دەڵێ: ژیان لە ئیسرائیل تاڵ دەکەین، وا نەزانن هێرشێکیان کرد و تەواو بوو، ئەوان دەستپێشخەر بوون و جەنگێکیان دەست پێکرد، بەڵام ئێمە ڕێگەیان پێ نادەین لەو تاوانە گەورەیەی کردیان بە سەلامەتی دەرچن. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment