ناتانیاهۆ: یهكێك له گهورهترین ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكانمان له مێژوودا كرده سهر ئێران

سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل لێدوانێكی نوێ له بارهی هێرشهكانی وڵاتهی بۆ سهر ئێران دهدات و به مێژوویی ناوی دهبات.
ههینی، 13ـی حوزهیرانی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل گوتی: ئەمشەو دەمەوێت لەگەڵ گەلی بەڕێزی ئێران قسە بکەم، ئێمە لە یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی مێژووداین، ئۆپەراسیۆنی هەڵسانەوەی شێرەکان، بۆ سەر ئەو ڕژێمەی نزیکەی پەنجا ساڵە گەلی ئێران سەرکوت دەکات و هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات.
گوتیشی: ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل ڕێگرییە لە هەڕەشە ئەتۆمی و مووشەکە بالیستییەکان، ئێستا کە بە ئامانج و مەبەستەکانمان دەگەین، ڕێگە لەبەردەم دەست گەیشتنی گەلی ئێران بۆ ئازادی دەکرێتەوە؛ گەلی ئێران و ئیسرائیل لە سەردەمی کوروشی گەورە دۆست و هاوڕێ بوون، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە، گەلی ئێران یەک بگرن و ئازادی خۆیان بە دەست بێنن.
هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەیدا، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا فەرماندە باڵا سەربازییەکان، زانا ئەتۆمییەکان، گرنگترین دامەزراوە ئەتۆمییەکان و بەشێکی گەورەی جبەخانەی مووشەکە بالیستییەکانی ئێرانمان لەناوبردووە.
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل هاوكات داوای له ئێرانییهكان كرد ڕیزهكانیان له دژی "ڕژێمی وڵاتەکەیان یهك بخهن، چونکە ئێران تاوهكوو ئێستا نازانێت چ چارهنووسێك چاوهڕێی دهكات.
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لە نێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی کردبوو کە ئێران لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەست پێدەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە.