شا عه‌بدوڵلا: ئوردن نابێته گۆڕە‌پانی ململانێكان

شای ئوردن ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی نابێته لایه‌نگیری هیچ وڵاتێك و گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان؛ هاوكات داوا له دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، به پێی مێدیای فه‌رمی ئوردن، شا عه‌بدوڵلای شای ئوردن، سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كردووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی كردووه
مێدیای فه‌رمیی ئوردن ده‌ڵێت، شا عه‌بدوڵلا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتوویه‌تی "هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی ئێرانه و لێكه‌وته‌ی نه‌رێیی ده‌بێت." شا عه‌بدوڵلا هاوكات ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌یان نابێته لایه‌نگیر و گۆڕه‌پانی ململانێكان.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوه‌زه‌یرانی 2025، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتنە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری ڕاپەڕیو" چەندان هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجیی لەنێو خاکی ئێران‌دا.
ئیسرائیل، لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهانی بۆمباران کرد و بە گوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، زیان بەو بنکە ئەتۆمییانە گەیشتووە. بە پێی میدیای ئێرانی، لە هێرشەکاندا شەش زانای ئەتۆمیی ئێرانی کوژراون.
هەر بەگوێرەی میدیای ئێران، لەو هێرشە ئاسمانییانەدا، ئیسرائیل ژمارەیەک لە باڵاترین فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کوشتووە، لەنێویاندا محەممەد باقری، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکان و حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، هەروەها فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانیش لەنێو کوژراوەکاندان.
باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل‌دا 78 کەس کوژراون و 320ـی دیکە بریندار بوون.