ترەمپ: دەبێت شەڕی ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێ بێت
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت: لەگەڵ پوتن بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان تاوتوێ کرد و ئەویش هەمان بۆچوونی منی هەیە لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل و ئێران.
شەممە 14ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، نوسیوویەتی: نزیکەی کاتژمێرێک لەگەڵ پوتن بە تەلەفۆن گفتوگۆمان کرد و باسمان لە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا کرد.
سەرۆکی ئەمەریکا، دەڵێت: دەبێت شەڕی ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێ بێت و پوتنیش هەمان بۆچوونی منی هەیە لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل و ئێران.
هەروەها یۆری ئۆشاكۆڤ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێرانیان كرد و پوتن، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كردووه.
یۆری ئۆشاكۆڤ گوتووشیه‌تی، پوتن به تره‌مپی ڕاگه‌یاندووه، دۆخی نێوان ئێران و ئیسرائیل زۆر نیگه‌رانكه‌ره و مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێیه.
ئۆشاكۆڤ باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوو سه‌رۆك، به دووریان نه‌زانیوه جارێكی په‌نا ببرێته‌وه به دانوستانه‌كان بۆ چاره‌كردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پوتن ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه بۆ نێوه‌ندگیریی و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی، کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدانی مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەند باڵەخانە و خانوو خاپوور بوون.