دۆناڵد ترەمپ لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەمەریکا پەیوەندی بەهێرشکردنە سەر ئێرانەوە نییە، ئەگەر هێرشیشمان بکرێتە سەر، وەڵامێکی بەهێزمان دەبێت
یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نووسیویەتی: ئەمەریکا پەیوەندی بە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەبووە، ئەگەر هێرشیشمان بکرێتەسەر ئەوە وەڵامی هێزە چەکدارەکانمان لە ئاستێکدا دەبێت کە هەرگیز نەتانبینوە.
ترەمپ دەشڵێت: دەتوانین بەئاسانی بگەینە ڕێککەوتنێک لەنێوان ئێران و ئیسرائیل و کۆتایهێنان بەم پێکدادانە خوێناوییە.