تەندروستیی ئیسرائیل: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران  نزیکەی 400 کەس کوژراون و بریندار بوون

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە سەرەتای هێرشی ئێران بۆ سەر تەلئەڤیڤ و ناوچەکانی دیکە نزیکەی 400 کەس کوژراون و بریندار بوون.

یەکشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە 385 کەس بریندار بوون و 15 کەسیش کوژراون، هەروەها دۆخی تەندروستی حەوت لەو بریندارانە ناجێگیرە.

سەرۆکی شارەوانیی بات یام لە تەلئەڤیڤ گوتی: تەنیا لە تەلئەڤیڤ لانیکەم شەش کەس بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە کوژراون و 200 کەسیش بریندار بوون.

سەرۆکی شارەوانیی تەلئەڤیڤ ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکەم ژمارەی کوژراوان لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بەرز بێتەوە. کە ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە.