بەرگری ئاسمانیی عێراق: ئامادەین بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو

فەرماندەی هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی عێراق، جەخت لە پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی دەکاتەوە لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لە ناکاو.

یەکشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2025، فەریق موهەنەد غالب، فەرماندەی هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: جووڵەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی، وەک بەشێک لە ڕێکارە ئاساییەکان بۆ پاراستنی هەموو ئامانجە گرنگەکان لە عێراق بەکار دەهێنین.

فەرماندەی هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین، لە پاراستنی شوێنە گرنگەکانی عێراق لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو، بە تایبەتی لەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە عێراق دەکەنە ئامانج.

هەر ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، جەختیان لە هەماهەنگی بۆ پاراستنی ناوچەکە کردەوە.

 
Fly Erbil Advertisment