باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی هۆشداریی دا

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، لەبارەی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان هاووڵاتییانی ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: لە شوێنە قەرەباڵغەکان دوور بکەونەوە، هەروەها مەچوونە ئەو شوێنانەی کە هاووڵاتییانی بیانی لێیە، بەهۆی مەترسیی هێرشی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، لە ڕاگەیەنراوێکدا هاووڵاتییانی ئەمەریکی کە لە عێراقن، ئاگادار کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، ئاگادارین لە ئەگەری هەبوونی هێرشی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بۆ سەر باڵێۆزخانەکە و شوێنی نیشتەجێبوونتان.
باڵیۆزخانەکە باسی لەوە کردوە، بەردەوام دەبین لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و پێدانی زانیاری پێویست بە هاووڵاتییانمان. هاوکات داواش هاووڵاتییانیان لە عێراق دەکات، نەچنە شوێنی قەرەباڵغ، بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە خەڵکی بیانی لێیە.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، دەشڵێت: داواکاریان لە هاووڵاتییانی ئەمەریکی، بۆ هیچ مەبەستێک گەشت بۆ عێراق نەکەن.
Iraq: The U.S. Embassy in Baghdad is aware of the increased potential for foreign terrorist organization-inspired violence or attacks against U.S. businesses and locations frequented by U.S. citizens. We urge all U.S. citizens in Iraq to avoid locations frequented by foreigners… pic.twitter.com/duErDdYLg2
— Travel - State Dept (@TravelGov) June 15, 2025