تەندروستی ئێران: ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل 1700 کەسی تێپەڕاندووە

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت: لە سێ ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل 224 هاووڵاتی کورژراون.

بە گوێرەی ئاژانسی مێهر، حوسێن کرمانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە، دوای تێپەڕبوونی 65 کاتژمێر بەسەر زنجیرە هێرشەکانی ئیسرائیل 224 هاووڵاتی کوژراون، کە لە نێوانیاندا ئافرەت و منداڵیش هەن.

هەروەها ئاماژەیداوە،  هەر بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل 1481 هاووڵاتی برینداربوون، کە 1277 کەس لە بریندارەکان تاوەکوو ئێستاش لە نەخۆشخانەکان چارەسەری تەندروستیان بۆ دەکرێت، لە نێویشیاندا %90یان خەڵکی سڤیلن.

سوپای ئیسرائیل بەرە بەیانی هەینی 13ی حوزەیرانی 2025، هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێکرد و لە یەکەم هێرشیدا شەش زانای ئەتۆمی و ژمارەیەک لە سەردەی سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێرانی کردە ئامانج.

سێ ڕۆژی تەواو بە سەر هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی جەنگی و درۆن لە نێوان ئیسرائیل و ئێران تێدەپەڕێت، هەروەها ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، کە لە خوێنی قوربانییەکانیان خۆش نابن و ئیسرائیل لە ئاگر هەڵدەکێشن و چارە ڕەشیان دەکەن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment