ئەمەریکا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی لە ئیسرائیل داخست
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەلئەڤیڤ داخستنی دەرگای باڵیۆزخانەکەی ڕایگەیاند و ئاماژەیداوە، بڕیاری داخستنەکە هەر دوو بەشی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە قودس و تەلئەڤیڤیش دەگرێتەوە.
هەروەها ئاماژەیداوە، لەم دۆخەدا ناتوانن کارمەندەکانیان بگوزانەوە یان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هاوکاریان بکەن بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەجێ بهێڵن.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە دەرگای نوێنەرایەتییەکانیان لە ئەلئەڤیڤ و شاری قودس دادەخرێت و پێشوازی لە هیچ کەسێک ناکرێت.
باڵیۆزخانەکە کارمەندەکانی ئاگادار کردووەتەوە، خۆیان و ئەندامانی خێزانەکانی لە ماڵەکانیان بمێننەوە تاوەکوو کاتێکی نادیار.