ئێران دەستگیرکردنی دوو سیخوڕی ئیسرائیلی ڕاگەیاند
گوتەبێژ پۆلیسی فەراجای ئێران ڕایگەیاند، لە دوو هەڵمەتی جیادا توانیویانە دوو سیخوڕی سەر بە دەگای هەواڵگری ئیسرائیل (موساد) دەستگیر بکەن.
ئاژانسی ئیرنا بڵاوی کردووەتەوە، سەعید مونتەزر مەهدی، گوتەبێژی پۆلیسی فەراجا ڕایگەیاندووە، لە دوو ئۆپەراسیۆندا لە دوو شوێنی جیاواز، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە بۆ بەرژەوەندی موساد سیخوڕیان کردووە، یەکێکیان لە شاری ڕەی و ئەوی تریان لە فەشافویە دەستگیرکردووە.
هەروەها ئاماژەیداوە، لە شوێنی مانەوەی هەردوو دەستگیرکراوەکەدا، دەست بەسەر 200 کیلۆ تەقەمەنی، کەلوپەلی دروستکردنی 23 درۆن، ئامێری GPS و ئامێری لە دوورەوە کۆنترۆڵکردن دا گیراوە، کە بەشێکی کەلوپەلەکان لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب بوون.
لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لەوەتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زیادبوون، توانیویانە لە شاری سمنان لە باکووری وڵاتەکە زیاتر لە 21 کەس دەستگیر بکەن، کە هەڵساون بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و زانیاری بێبنەما، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی پۆلیسی ئێران، ئەو 21 کەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیاری ناڕاست و بنەمایان بڵاوکردووەتەوە تەنای بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەی و بڵاو کردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ بووە لە نێو خەڵکدا.