پزیشكیان: ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل كۆنترۆڵ نه‌كات به هێزێكی زۆر گه‌وره وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه
سه‌رۆك كۆماری ئێران له باره‌ی جه‌نگیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر واشنتن، ته‌لئه‌ڤیڤ كۆنترۆڵ نه‌كات، به هێزێكی زۆر گه‌وره وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیل كۆنترۆڵ نه‌كات، ئێران به هێزێكی زۆر گه‌وره‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.