سوپای پاسداران: به‌م نزیكانه داهێنانه سه‌ربازییه‌كانمان له گۆڕه‌پانی جه‌نگ نیشان ده‌ده‌ین
ڕاوێژكاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بارودۆخی مه‌یدانی ڕۆژ له دوای ڕۆژ باشتر ده‌بێت؛ ده‌شڵێت، تا ئێسته وه‌به‌رهێنانیان له توانای مووشه‌كه ستراتیجییه‌كان نه‌كردووه.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، ڕاوێژكاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران به ئاژانسی "ته‌سنیم"ـی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن و گشتگیر ئاماده‌ن و به‌م زووانه‌ش داهێنانه سه‌ربازییه‌كانیان له گۆڕه‌پانی جه‌نگ نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ئێران تا ئێستا به ته‌واوی وه‌به‌رهێنانی له توانا مووشه‌كییه ستراتیجییه‌كانی نه‌كردووه و به‌كاری نه‌هێناون و چاوه‌ڕوانی هه‌ر سیناریۆیه‌كی جه‌نگ ده‌كه‌ن و له ڕۆژانی داهاتووشیدا تواناكانیان به جیهان نیشان ده‌گه‌ن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئەپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.