میدیاکانی ئێران: ئیسرائیل باڵەخانەکانی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆییەکان بۆردوومان کرد

دووشەممە 16ـی حوزەیرانی 2025، تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێرانی لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆ و گواستنەوەی هەواڵەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان دەکرێت.

بێژەری تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران، بۆردوومانەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی ڕووماڵ دەکرد، بەڵام لە کاتی ڕووماڵەکە و لە پەخشی ڕاستەوخۆ دەنگێکی گەورە دەبیسترێت و پەخشەکە ڕادەگیرێت.

هاوکات میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە،  ئیسرائیل باڵەخانەکانی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆییەکانی وڵاتەکەی بۆردوومان دەکات، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوونە.

هەروەها میدیاکانی ئێران گرتە ڤیدیۆییەکان بڵاو کردووەتەوە، کە باڵەخانەەی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران گری گرتووە.

ەمەش لە کاتێک دایە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کتوپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.

هاوکات ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئەپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند، کە تاوەکوو ئێستا چەندین جار هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووتە سەر ئیسرائیل.