ئه‌مه‌ریكا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات گه‌شتی ئیسرائیل نه‌كه‌ن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات، گه‌شتی ئیسرائیل نه‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، بارودۆخی ته‌لئه‌ڤیڤ ناسه‌قامگیره.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی داوای له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی كرد، سه‌ردانی ئیسرائیل نه‌كه‌ن. گوتووشیه‌تی، ململانێی چه‌كداریی هه‌یه و ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستیش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، دۆخی ئه‌منی ئیسرائیل به‌تایبه‌تی ته‌لئه‌ڤیڤ و قودس ناسه‌قامگیره.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، مێدیای فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه، سوپای پاسداران داوای له دانیشتووانی ته‌لئه‌ڤیڤ كردووه، به زووترین كات ماڵ و شوێنه‌كانیان به‌جێ بهێڵن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.