ئێران ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
دووشەممە 16ـی حوزەیرانی 2025، هێزی بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، زنجیرە هێرشە مووشەکی دیکەی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی دەستی پێ کرد.
هاوکات فەرماندەی ناوەندی ئیسرائیل سەر بە هێزی بەرگریی ئەو وڵاتە، داوای لە هاووڵاتییان کرد بچنە نێو حەشارگەکان.
کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، ئێران، ژمارەیەک مووشەکی هاویشتووەتە ئیسرائیل، کە تەنیا یەک مووشەکیان شاری حەیفای پێکاوە.هەروەها دوای تەواوبوونی هێرشە مووشەکەکانی ئێران، فەرماندەی ناوەندی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هاووڵاتییان دەتوانن حەشارگەکان بەجێ بهێڵێن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کتوپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
هاوکات ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئەپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند، کە تاوەکوو ئێستا چەندین جار هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووتە سەر ئیسرائیل.