ئەمەریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
ئەمەریکا بڕیاریداوە هێزی زیاتر سەربازی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و وەزیری بەرگریی وڵاتەکەش دەڵێت: زیاد کردنی هێزەکانیان بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکان و ڕێکخستنەوەی هێزە.
پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: بڕیاریداوە، هێزی زیاتری وڵاتەکەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە، کاری لەپێشینەی وڵاتەکەیەتی، بە جێگیرکردنی هێزی زیاتر توانای بەرگریی هێزەکانی لە ناوچەکە زیاتر دەبێت و هاوکات توانای هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە بەشێوەیەکی کارا ڕێک دەخەنەوە.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە کاتێکدایە، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و ئێران لە زیاترە.
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز زانیاریی نوێی لەسەر جوڵەی هێزەکانی ئەمەریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەیداوە، ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی سەربازی هەڵگری سووتەمەنی و چەند کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری بۆ ناوچەکە بەڕێ کردووە.
هەر لەمبارەوە کەناڵی تەلەفزیۆنی هەواڵی ئەی بی سی لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکی بێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکات، بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر هەیە هێزی زیاتری دەریایی بە پشتیوانی کەشتی مووشەک هاوێژ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.