پیسكۆڤ: ئیسرائیل پارێزه‌یی له نێوه‌ندگیریی ده‌كات
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ نێوه‌ندگیریی ئیسرائیل و ئێران دووپات كرده‌وه؛ هاوكات ده‌ڵێت، ئیسرائیل له قبووڵكردنی نێوه‌ندگیریی، پارێزه‌یی ده‌كات.
سێشه‌ممه، 17ـی حوزه‌یرانی 2025، دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماده‌یی خۆی بۆ نێوه‌ندگیریی له نێوان ئیسرائیل و ئێران به بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕاگه‌یاندووه.
دیمیتری پیسكۆڤ هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، هه‌ستیان به‌وه كردووه، ناتانیاهۆ بۆ قبووڵكردنی نێوه‌ندگیری و چاره‌ی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، پارێزه‌یی ده‌كات. هاوكات داوای له هه‌ردوو وڵات كردووه، تائه‌وپه‌ڕی دان به خۆیاندا بگرن و په‌نا ببنه‌وه به‌ر چاره‌ی سیاسی و دیپلۆماتی.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.