نوێنەری ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش: تاکە وڵات بتوانێت دەستدڕێژییەکانی ئیسرائیل ڕابگرێت ئەمەریکایە

نوێنەری ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ئاماژە بەوە دەکات، ئێران بەرگری لەخۆی و لە هاووڵاتییانی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دۆخی ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست تاوتوێ دەکات و ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە ئەنجوومەنەکە ڕاگەیاند: پێویستە ئیسرائیل بەرپرسیارەتی ئەخلاقی بگرێتە ئەستۆ، هەروەها ئەمەریکا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەش دەبێت ئەو بەرپرسیارەتییە بگرنە ئەستۆ، تاکە وڵات بتوانێت دەستدڕێژییەکانی ئیسرائیل ڕابگرێت ئەمەریکایە.

نوێنەری ئێران گوتی: ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە ئەرکی خۆی شکستیهێناوە، نەیانتوانیوە بەگوێرەی پێویست ئاسایشی نێودەوڵەتیی بپارێزن، هەروەها ئێران بەرگری لەخۆی و هاووڵاتییانی کردووە.

 
Fly Erbil Advertisment