حەماس بە توندی سەركۆنەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەكات
بزووتنەوەی حەماس وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئاماژەی بەوە دا، واشنتن بەرپرسیاریەتیی تەواوی لە پەرەسەندنەكانی دژی ئێران لە ئەستۆ دایە.
بزووتنەوەی حەماس یەكەم ڕاگەیەنراوی لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران بڵاو كردووە و تێیدا هاتووە، هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پێشلكارییەكی روونی یاسا نێودەڵەتییەكانە و، ئەو هێرشانە هەڕەشەی ڕاستەوخۆییە بۆ ئاسایش و ئاشتیی ناوچەكە و جیهان.
حەماس هۆشداریی لە مەترسی دەستوەردانی ڕاستەخۆی سەربازیی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران دا و دەڵێت: واشنتن بەرپرسیارییەتیی تەواوی لە پەرەسەندنەكانی دژی ئێران لە ئەستۆ دایە.
حەماس گوتیشی: ئێمە لە پاڵ ئێران و گەلەكەی دەوەستین و داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەكەین ڕێكاری پێویست بۆ هەڵوێستێكی یەكگرتوو و بەرپرسیارییەوە ڕووبەڕووی ئیسرائیل ببنەوە و دەستدرێژییەكانی سەر ئێران ڕەت بكەنەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و، چەندین باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون.