خامنەیی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

خامنەیی: لە بەرانبەر شەڕێکی سەپێندراو داین و ئێران ڕادەستی هیچ کەسێک نابێت

ڕێبەری باڵای ئینقلابی ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و هەڕەشەی توند لە ئەمەریکا دەکات و دەڵێت: هەر دەستوەردانێکی سەربازیی ئەمەریکا بێ گومان باج و زیانێکی گەورەی دەبێت و بە ئاسانی بۆیان قەرەبوو ناکرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردووەتەوە، خامنەیی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025، لە پەیامێکی نووسراودا کە لە تەلەفزیۆنەکانی ئێران خوێندرایەوە، دەڵێت: نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر شەڕێکی سەپێنراودا بە توندی دەوەستێتەوە و ڕادەستی هیچ کەسێک نابێت.

ڕاشیگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە هەر ئاشتییەکی سەپێنراودا پابەند دەبێت. 

خامنەیی لە گوتارەکەیدا وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە و گوتی: مرۆڤە ژیرەکان، ئێران و گەلی ئێران و مێژووی ئەم وڵاتە دەناسن، هەرگیز بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ ئەم نەتەوەیە قسە ناکەن، چونکە نەتەوەی ئێران ناتوانێت ملکەچ و ڕادەستی هیچ لایەنێک بێت.

گوتیشی: ئەمەریکییەکان دەبێت باش بزانن، کە هەر دەستوەردانێکی سەربازیان بێ گومان باجێکی گەورە و قورسی دەبێت بۆیان، قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانیش قورس دەبێت.