ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: ئیسرائیل ناوەندی دروستکردنی سەنتەرفیوجی ئێرانی خاپوور کردووە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر دوو باڵەخانەی دروستکردنی 'سەنتەرفیوج' لەکەرەج، و خاپووری کردوون.

چوارشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر دوو باڵەخانەی دروستکردنی 'سەنتەرفیوج' لە کەرەج لەنزیک تاران، خاپووریانی کردووە.

ئاماژەی بەوەش دا، سوپای ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر باڵەخانەیەکی سەر بە ناوەندی لێکۆڵینەوەی تاران، کە پارچەی ئەم ئامێرە بەرهەم دەهێنێت و لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا بەکاری دەهێنێت.

پێشتر سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاندبوو، هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە نوێیەکانی ئەتۆمی و کارگەی چەک و تەقەمەنی ئێران.