دوکانەکانی قەیسەری زووتر لە وادەی دیاری کراو، ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

دوکانە سووتاوەکانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، پێش وادەی دیاری کراو، ئەمڕۆ  سەرجەمیان بە نۆژەنکراوەیی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.

ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2025، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: خۆشحاڵین ئەمڕۆ دوای هەوڵ و کارکردنێکی زۆر، سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی قەیسەری بە نۆژەنکراوەیی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە، پێشووتریش بەشێک لە دوکانەکان ڕادەستی خاوەنەکان کرابوونەوە.

پارێزگاری هەولێر گوتی: نۆژەنکردنەوەی سەرجەم بازاڕی قەیسەری زووتر لە وادەی خۆی تەواو بوو، ئەوەش بەخەمخۆریی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و تەرخانکردنی بودجەی پێویست.

لە 5ى نیسانی ساڵى 2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە، نزیكەی 250 دوكان و حەوت كۆگە سووتان. دوای ڕووداوەكەش، ڕاستەوخۆ لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەى پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار، دەست بە پرۆژەى نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە کرا.